٤٠ فەرموودە بۆ قورئان خوێنان
Icon ٤٠ فەرموودە بۆ قورئان خوێنان

٤٠ فەرموودە بۆ قورئان خوێنان

by YonaDev

All the words of the Holy Prophet, peace and blessings of Allah be upon him, are based on the Qur’an Khwanan

App Name٤٠ فەرموودە بۆ قورئان خوێنان
DeveloperYonaDev
CategoryBooks & Reference
Download Size16 MB
Latest Version1.0.0
Average Rating4.20
Rating Count47
Google PlayDownload
AppBrainDownload ٤٠ فەرموودە بۆ قورئان خوێنان Android app
Screenshot ٤٠ فەرموودە بۆ قورئان خوێنان
Screenshot ٤٠ فەرموودە بۆ قورئان خوێنان
Screenshot ٤٠ فەرموودە بۆ قورئان خوێنان
Screenshot ٤٠ فەرموودە بۆ قورئان خوێنان
بـەناوی خـودای بەخشندەی میهرەبان
بێگومان قورئانی پیرۆز ئەم پەرتوکەیە کە لەلایەن خوداوە بۆ پێغەمبەری خۆشەویست ﷺ دابەزیوە ، دوا پەیامی ئاسمانییە ، چاکترین ووتەیە ، نوور و ڕووناکیە بۆ دونیا و دواڕۆژمان ، بەرچاو ڕوونی و ڕێنمویی کارە بۆ بڕواداران ، شیفایە بۆ نەخۆش و دەردەران ، ئارامییە بۆ دڵەکان ، هـەموو شتێکی بە وورد و درشتەوە تێدا ڕوونکراوەتەوە ، هیچ کەم و کوڕییەکی تێدا نییە ، دەستوور و بەرنامە و پەیامی موسڵمانانە ، پڕیەتی لە خێر و پاداشت بۆ ئەوانەی دەیخوێنن و کار و حوکمی پێدەکەن ، بەدڵنیایی هەر کەسێ بیخوێنێ و کاری پێ بکات ، پلە و پێگەی بەرز دەبێت و سەرکەوتوو و خۆشەویست دەبێت لە لایەن خودا و خەڵکیدا ، بە شێوەیەکی گشتی بەرچاو ڕوون دەبێت لەژیاندا .
لەم نامیلکەیەدا : چل فەرموودەی پێغەمبەری خۆشەویستمان ﷺ دەربارەی قورئانی پیرۆز هێناوە ، بێگومان ئەم فەرموودانەی دەربارەی قورئانی پیرۆز هاتوون ، یەکجار زۆرن ، بەڵام تەنها چل فەرموودەم لێیان هەڵبژاردووە ، لە هەموو بابەتانەی کە پەیوەستن بە قورئانی پیرۆزەوە ، تا من و تۆی قورئانخوێن بتوانین لە رێگای ئەم فەرموودە پیرۆزانەی پێغەمبەری خۆشەویست ﷺ وە پەیامەکانیان زیاتر و زۆرتر ئاشنای قورئانی پیرۆز بین ، چونکە قورئانی پیرۆز بۆ پێغەمبەری خۆشەویست ﷺ دابەزیوە ، بێگومان ئەوزۆر باشتر لە ئێمە لە ڕاستی قورئان و پاداشتی قورئان و هەموو شتەکانی تر کە پەیوەستن بە قورئان شارەزاترە ، بۆیە دەبێ ئێمە موسڵمان لە ڕێگەی پێغەمبەری خۆشەویست ﷺ، وە فەرموودەکانی ئاشنای قورئانی پیرۆز بین .
لە ڕاستییدا : ئەم فەرموودانەی کە لەم نامیلکەیەدا هێناومن قسەی زۆر هەڵدەگرن ، بەڵام هەوڵمداوە بەکورتی لەسەریان بدوێم تا زۆر درێژ نەبنەوە ، هەر لەبەر ئەم مەبەستەش خۆم لە بۆچوونی جیاوازی نێو زانایان پاراستووە ، تا پەیامی فەرموودەکان بەئاسانی بگات بە خوێنەرانی ئازیز و خۆشەویست .
نووسینی: م . نیهاب شهاب محمد

Recent changes:
The first version of the ٤٠ فەرموودە بۆ قورئان خوێنان.

More apps from the developer

Related Apps

More Apps like ٤٠ فەرموودە بۆ قورئان خوێنان